رۆژی چوارشەممە 15-01-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازی بەریتانیا کۆبووەوە و به‌رده‌وامیی هاوکاری به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرایه‌وه.

لە کۆبوونەوەکەدا کە جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر، گه‌وره‌ راوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی ئامادەبوون، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێکران.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکرده‌وه‌ تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی راسته‌قینه‌یه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌کات و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وەیان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به‌ هاوکاری و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه‌.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 و گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ تیایدا به‌رده‌وامی هاوکاری به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرایه‌وه‌.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی