بووني په که که له سوريا و ئێراق بۆته ھۆي ئه وه ي که تورکيا ھه رکات بيه وێت ھێرش بکاته سه ر ئه و دوو وڵاته و داگيريان بکات. خه ڵکي کورديش قورباني سه ره کي ئه م شه ڕه ن که 40 ساڵه درێژه ي ھه يه. دوو لايه نه که بێجگه له تورکيا ئێستا شه ڕه که يان گواوتووته وه بۆ ئێراق و سوريا و خه ڵکي ئه و ناوچانه ش زۆرترين زيانيان به ر که وتووه. ده وڵه ته ناوه نده کاني ئێراق و سورياش له کاتي ئێستادا پرسي گرنگتريان ھه يه و ھاوڵاتيانيان بێ پشتيوان ھێشتووته وه.

***

بۆ لێکدانه وه ي ئه م پرسه مێوانداري د.فرسه تمان کردووه و داوامان کردووه که وڵامي چه ند پرسيارێکمان له مباره وه بداته وه ناوبراو مامۆستاي مێژوو له زانکۆي زاخۆيه که پێي وايه ھه م تورکيا و ھه م په که که  کێشه کاني خۆيان گواستووته وه بۆ نێو خاکي ئێراق.

 ***

به ڕاي ئێوه په که که بۆ له ھه رێمي کوردستان ناڕوات له کاتێکدا که ده زانێت بووني بێجگه له زيان بۆ خه ڵکي شتي ديکه نييه؟

ھه ڵبه ت ته نيا په که که نييه تورکياش نابێت کێشه کاني خۆي بگوازێته وه بۆ نێو ھه رێمي کوردستان. ده زانين که کوردان له گه ڵ ھيچ يه ک له خه ڵکي ناوچه که کێشه يان نييه  به ڵکوو له گه ڵ ده وڵه تي نه ژادپه ره ستي تورکيا کێشه ي ھه يه  که بێجگه له حاشاکردن له کورد ھيچ رێگا چاره يه کي له پێش نه گرتووه. تورکيا ده بێت به جێگاي ھێرش کردن رێکارێک بۆ کێشه ي کورد بخاته پێشه وه. ھه موو کورداني تورکيا خۆ په که که نين. به ڵام په که که ش له سه ره تاوه رێگاي ھه ڵه ي ھه ڵبژاردوو و پاڵي دايه چه که وه به ڵام ده بێت بزانين سياسه تي توندوتيژي و چه ک چيتر وڵامده ره وه نييه. په که که نابێت په نا ببات بۆ ھه رێمي کوردستان و نێو خه ڵکي سڤيل. ئه گه ر به ڕاستي تواناي شه ڕي له گه ڵ تورکيا ھه يه با بڕوات و شه ڕ بکات و ئه گه ريش نيه تي با شه ڕ نه کات. له ھه رکاتدا ناتوانين تا ھه تاھه تايه چاوڕێ بووني په که که بين له ناوچه که دا و خه ڵکيش ببنه قورباني. زۆربه ي خه ڵکي ناوچه که عه شايرن و له ترسي ھێرشه کاني تورکيا ناوێرن مه ڕ و ماڵاته که يان ببنه شاخ و کوێستان و يا ھه نگه کانيان ببنه نێو سرووشته وه. خه ڵکي لادێش ھێشتا تووڕه ن له په که که و تورکيا. ھه رێمي کوردستانيش ده بێت به شێوازێک له گه ڵ ده وڵتي ناوه ندي رێگايه ک بۆ ده رکردني په که که ببيننه وه. راسته ئه وانيش کوردن به ڵام ئه مه نابێت ھۆکار که ئێمه بکه نه قورباني.

***

ھه ندێک شاره زا ده ڵێن په که که به ئه نقه ست رێگا بۆ داگيرکردني ھه رێمي کوردستان بۆ تورکيا ده کاته وه وه ک ئه وه ي له عه فرين کردي راي ئێوه چييه؟

له وه ي که تورکيا به دواي داگيرکاريه وه يه گۆمانێک نييه. پرسي عه فرين بڕێک جياوازه . په که که له وێ به سياسه تێکي تاکڕه ويانه ي خۆي رێگاي نه دا ھێزه کورديه کان چالاک بن و تورکياش به ھه موويان رايگه ياند ئه مانه کورد نين به ڵکوو په که که ن بۆيه بيانووي بۆ ھێرش بينيه وه و ده بينين که به س خه ڵک بوون و ده بنه قورباني. عه فرين له نێو ئاگري په که که دا سووتا. په که که له رووي کزي و لاوازيه وه په ناي بۆ ھه رێمي کوردستان ھێناوه. ئه گه ر تواناي ھه با ئه وه ده گه ڕايه وه کوردستاني تورکيا و ھه ر ئه مه ش بۆته ھۆي نائه من بووني ئه م ناوچه يه.

به جاران به رپرسان ھه رێم رايانگه ياندووه که ئێمه تێکه ڵي کێشه کانتان مه که ن به ڵام سه رکرده کاني په که که خۆ لۆژيکيان لا نييه. ھه ڵبه ت ده بێت بگوترێت په که که به س ئه ندامه کاني کوردن چيتر بۆ خۆي کورد نييه. ئه گه ر تورکياش به ڕاستي بيه وێت پرسي کورد چاره سه ر بکات چيتر رێگا بۆ دامه زراني په که که نه ده کراوه. په که که ده بێت له دۆخي ئێستاي ھه رێم تێبگات. ئه گه ر سنووره کانمان له گه ڵ دراوسێه کانمان دابخرێت لێره له ناو ده چين. به داخه وه په که که وه تائێستا کرده وه يه کي باشي نه بووه.

***

چاره چييه تا له مه زياتر له ھه رێمي کوردستان قوربابێ به درێت؟

ھه رێمي کوردستان ده بێت به ھاوکاري له گه ڵ ده وڵه تي ناوه ندي ئيش بکه ن بۆ ئاسايش سنووه کان و رێگا نه ده ن گرووپه چه کداره کان له نێو خاکي ھه رێم جێگير بن و يا له خاکه که ي له دژي دراوسێيه کان که ڵک وه ربگرن. کورد و فارس و عه ره ب و تورک کێشه يان پێکه وه نييه و کرده وه چه کداريه کاني ئه م گرووپانه به س ده بێته ھۆي ئاڵۆزي له نێوانياندا. به ڵام تورکيا ده بێت واز له حاشاکردني کورد بێنێت ئه مه رێگا بۆ په که که ده کاته وه.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی