چاودێرانی سیاسی وای بۆدەچن کە هەردوو ئەنجوومەنی ENKS و TEV-DEM بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە قەواری کورد لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.

وا نزیکەی ٩ ساڵ تەواو دەبێت کە سووریا ڕۆژێک خۆشیی بە خۆیەوە نەدیوە، چەندین ملیۆن کەس وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە، بە هەزارانیش کوژراون و بریندارن و چارەنووسیان دیار نییە.

موسلیم محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (پەدەکەسێ) دەڵێ: سەرەتا کە شەڕ لە سووریا هەڵگیرسا، هەموو پێوەرەکانی شۆڕش تێیدا بوو، کەچی دواتر ئاراستەکەی گۆڕدرا و بوو بە شەڕی نێوخۆیی و گرووپ گرووپ، چونکە ئەو پێوەرانەی لە سەرەتاوە شۆڕش هێنانییە گۆڕێ، دژی دەسەڵات بوون، ئێستا بە سەدان هێز و گرووپی جیاوازی سەر بە وڵاتان لە سووریا هەن و، هەر کەس و لایەنێک دەستی بەسەر ناوچەیەکدا گرتووە. ئێستا سووریا بووەتە گۆڕەپانی وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی، هەموو لایەکیش دەیانەوێت نفووزی خۆیان بەهێزتر بکەن.

ئەم بەرپرسەی لەدرێژەدە ئەم بەپرسەی PDK-S دەڵێت: وڵاتان هاتوونە سەر خەت بۆ چارەکردنی ئاشتیانەی نێوان ڕژێم و خەڵک، خەڵکیش بەوە نەوەستا، تا دۆخەکە لە دەستی هەردوولایان دەرکەوت، خەڵک وڵاتەکەیان بەجێ هێشت و گرووپە توندڕۆکان هاتنە نێو خاکی سووریا و سنوورەکان کرانەوە و داعش و دەیان ڕیکخراو چەندین شوینی ئەو وڵاتەیان کۆنتڕۆڵ کرد. باکوور و ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچە کوردنشینەکان بوونەتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسیی وڵاتان و شەڕی بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێت.

محەمەد دەڵێت: ئێستا کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان قەوارەیەکی ژێر مەترسی و هەڕەشەیە، کورد لەژێر دەسەڵاتی سیاسەتی هەڵەی پەکەکەدا بێدەستکەوت ماوە، لە سیاسەتدا نەیانتوانی ئەو قەوارەیە بپارێزن. ئەگەر تەماشای ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو بوارەکانییەوە بکەین، دەبینین دەستکەوتی نەبوو، چونکە ئەگەر بە هەزاران خەڵک بە هۆی یەک حزبی تاکڕۆ، وڵاتیان جێ هێشتبیت، ئەوا سەرکەوتنی لە هیچدا نییە و نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ ڕەوشەکە بگونجێنێت.

محەمەد ئەوەیش ناشاریتەوە، کە لە هەموو ململانێیەکی سووریادا ناکۆکی و ململانێ کەوتە نێو هێزەکانی کوردیشەوە و کوردانیش نەیانتوانی ڕەوشی سووریا بۆ خۆیان بقۆزنەوە. بۆیە بە رای چاودێرانی سیاسی گرینگە کە ئێستا تەڤدەم و ئەنەکەسە بگەنە رێککەوتنێک و بەیەکەوە پاریزگاریکردن  لە قەوارەی کورد لە سووریا بکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی