لە نوێترین راپۆرتی پێگەی ئۆیل پرایسی ئەمریکیدا هاتووە، بەهۆی بەردەوامی ئەو بەربەست و کێشانەی بەردەوام ئێران رووبەڕووی دەبێتەوە و سەرەڕای ئەو سزا و گەمارۆ سیاسیانەی بەرۆکی تارانی گرتووە، چین بڕیاریداوە لە کاتی ئێستادا دیدگای خۆی بۆ نزیکترین دراوسێی ئێران بگۆڕێت کە ئێراقە.

سایمۆن واتکینز نووسەری راپۆرتێکە لەو پێگە ئەمریکیە نووسیویەتی، ئێراق بە تەواوی هاوشێوەی ئێرانە، یەدەگێکی گەورەی نەوت و گازی هەیە و چاوەڕێی ئەوە دەکاتبەکاری بهێنێت و سوودی لێ وەربگرێت، هەروەها وڵاتەکە پێگەیەکی ستراتیژی نایابی هەیە بە تایبەت بۆ پڕۆژەی ‘یەک پشتێنە و یەک رێگە’ کە چین ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدات.

نووسەر لە راپۆرتەکەی نووسیویەتی، چین پێگەیەکی بەهێزی لە ئێراق هەیە، هەروەها کۆمپانیای رووسنەفت کە سەر بە رووسیای هاوپەیمانیەتی، بە شێوەیەکی کاریگەر کۆنترۆڵی ژێرخانی نەوت و گازی وڵاتەکەی کردووە بە تایبەت لە باکووری وڵاتەکە و بە دیاریکراوی ناوچەکانی کوردستانی ئێراق، هاوکات کۆمپانیا چینییەکانیش لە چەندین کێڵگەی باشووری وڵاتەکە چالاکن لە کارەکانیان.

مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و شاندێکی یاوەری سەدانی چینیان کرد، و لە سەر چەندین بابەت رێککەوتنیان کرد لە گرنگترینیان رێککەوتنی نەوت بەرامبەر پڕۆژە بوو، بە جۆرێک ئێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بە چین دەدات و لە بەرامبەردا چین ژێرخانی ئابووری ئێراق پەرەپێدەدات.

ئەحمەد سەلیم کەنانی سەرۆکی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە پەرلەمانی ئێراق دەڵێت ئەو رێککەوتنە چەندین  بڕگە لە خۆدەگرێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کەرتەکان، بە تایبەت ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری، و پڕۆژەکانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس و رێگە و پرد، هەروەها لە بوارەکانی تەندروستی بە دامەزراندنی نەخۆشخانەی هاوچەرخ و فێرکاری، هاوکات لە بواری پەروەردەش چەندین قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگە بنیاد دەنێت.

هاوکات سایمۆن واتکینز نووسەری راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، چوارچێوەی رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئێراق چین گەورەترە،  و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی قەبارەی وەبەرهێنانەکانی چێنە لە ئێراق بۆ سەرووی 20 ملیار دۆلار، و بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ سەرووی 30 ملیار دۆلار.

ئەو نووسەرە پێی وایە کڕۆکی رێککەوتنە بۆ چین فراوانترە،  و مەبەستییەتی پلە بە پلە ئێراق هاوشێوەی وڵاتانی ئەفریقا پەلکێشی پلانە ستراتیژییەکانی خۆی بکات کە پڕۆژەی ‘یەک پشتێنە و یەک رێگەیە’.

نووسەر ئاماژەی بەوەداوە، پلانەکانی چین دوور مەودایە، و پەکین لە کەرتەکانی نەوت و گاز دەست پێدەکات، دواتر بۆ کەرتەکانی دیکە پەل دەهاوێژێت. سەرەڕای ئەوەش لە کڕینی نەوت و گاز داشکانی بۆ دەکرێت، و دەرفەتیشی پێدەدرێت  کارگە لە ئێراق و ئێران دابمەزرێنێت، و ژێرخانی ئابووری بە تایبەت هێڵی شەمەندەفەر دابمەزرێنێت و کۆمپانیا چینییەکانیش سەرپەرشتی بکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی