بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سوریا رۆژ بە رۆژ رەوشی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بەرەو خراپتر دەچێت، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 70 هەزار کەس ئاوارەبوون و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکەش بارودۆخەکە خراپتر دەکات

 ***

 جێنیفەر فێنتن، گوتەبێژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا  دەڵێت: پاراستنی خەڵکی سڤیل و کارمەندانی رێکخراوە مرۆییەکان و ماڵ و موڵکی خەڵکی سڤیل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگەی نیگەرانییە. دەکرێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان ئەو رەوشە مرۆییە خراپتر بکەن کە ئێستا هەیە.

***

 ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان دەچنە شارە گەورەکانی دوور لە سنوور، لەوانەش حەسەکە.  بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ژمارەیەک شوێنی گشتییان بۆ ئاوارەکان چۆڵکردوون، بەڵام خەڵکەکە پێویستی بە یارمەتی هەیە. 

***

 ماجیدە ئەمین، بەرپرسی کاروباری ئاوارە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر  دەڵێت: ئێمە سێ قوتابخانەمان لە شاری حەسەکە چۆڵکردوون و ئەمە یەکەمین قوتابخانەیانە. تاوەکو ئێستا 50 خانەوادە هاتوونەتە ناو ئەم قوتابخانەیە کە 220 کەسن. داوا لە تەواوی وڵاتان دەکەم ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێبکەن، چونکە لێرە قەیرانی مرۆیی روودەدات. دەبێت وڵاتان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن.

***

 ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە رۆژی 9ی مانگ دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر ماڵ و حاڵی خەڵکی کەوتووە. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی