سەنار شێرۆكی
ئەگەر لێكدانەوەیەكی زانستی و مێژوویانە بۆ ئەو حیزبە بەناو رزگاریخوازە وبە ناوەرۆك چەتەیە بكەینەوە و هەندەك زانیاری لە حەفتاكان بخەینە روو زیاتر رابردووی ئەو حیزبەمان بۆدەردەكەویت، هەر بۆیەش بۆ نوسینی ئەو بابەتەدەپرژێنە سەر هەندەك بابەتی مێژوویی و هندەك راستی لە گۆشە نیگای مێژووە ئاشكرا دەكەین.

***
لە كۆتایی حەفتاكان ئۆجەلان بە دوركەوتنەوە لە توركیا، كە ئەو كاتە ستراتیژی خۆی لە سەر ئەو بنەمایەدا دارێشتبوو، كەوتە پەیوەندییەكانی قوڵی خۆی لە گەڵ سوریا و ئەو پەیوەندییانەش مۆری خۆی لە تەواوی قۆناخەكانی پەكەكەدا دیار بووە. ئەوەی كە لێرەدا زۆر گرینگە باسی لێوە بكرێ، لە كاتی ئێستاشدا ئەو پەیوەندییانە لە نێوان ئەسەد و پەیەدەدا رەنگی داوەتەوە و درێژەی هەیە.

***
لە سەرەتای حەفتاكان رژێمی حافز ئەسەد تووشی پشێوییەكی یەكجار زۆر ببوو، سوریا لەشەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بە تەنیا مابویەوە، میسر ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیڵ راگەیاند، ئیخوان لەحمس و حەما تازە سەریان هەڵدابوو، ئۆپۆزۆسیونی عەرەبی سەربە بەعسی عێراقی سەریان هەڵدابوو،لە لایەكی ترەوە ئەسەد سیاسەتی پشتێنەی عەرەبی و سیاسەتی سوتاندنی خاكی لە هەمبەر كوردەكان گرتبوو بەر، حافز ئەسەد ووڵاتی بۆ بەرێی نەدەچوو، لەو كاتەدا بوو كە سەركردایەتی كاتی شۆرەش گەرایەوە گۆرەپانی خەبات وئەوەش راستەوخۆ كاریگەری لە سەر بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا هەبوو.

***
بزوتنەوەی كوردی بە شێوەیكی بە هێز سەری هەڵدابوو، بە تایبەتی بە پێشرەوایەتی پارتی دیموكراتی كورد –سوریا((ئەڵپارتی)) كە لە بارزانی نزیك بوو ئەوە بوو كە سوریا پێویستی بە هاوكاری هێزەكی كوردی هەبوو، بۆ ئەوەی ئەم بزاڤە كوردییە لە ناوبەرێت، لەو كاتەدا بوو كە پەكەكە ئەو ئەركەی گرتە ئەستۆی خۆی و لە سەركوتكردنی هێزە ئازادیخوازەكانی كوردی لە سوریا دەریغی نەكردبوو ئەوەش ئەو خاڵە رەشانەن كە پەكەكە لە مێژووی رەشی خۆیدا تۆماری كردبوو.

***
بە زانینی ئەو راستییە مێژوویانە دەبینین كە ئەوەی كە ئەمرۆ ئە حیزبە دەیكات شتەكی نوێ‌ نییە و درێژەدان بە ئەو جاشایەتییەیە كە لە رابردوودا هەی بووە و هیچ كات ناتوانیت خۆی لێ‌ دەرباز بكات چوون پەكەكە هەر لە سەر ئەو بناغەیە دامەزراوە و هەر لە سەر ئەو بنەمایەش بەردەوام دەبیت.و ئەوەی كە لە كاتی ئێستاشدا بەرانبەر بە پارتی دەیكات هەر ئەو قۆناغە بوو كە لە گەڵ رژێمی بەعسدا، بناغەكەی بۆ دارێشتبوو و لە كاتی ئێستادا درێژەی پێ‌ دەدات، تەنیا دەتوانیین بلێن چاوەروانی زیاتر یان هەستەكی نیشتمان پەروەرانەتریان لێ‌ ناكرێت.
سەرچاوەكان: پەكەكە لە عەبدولا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایك.حامید گۆهەری

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی