سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند له‌و قۆناغه‌ی که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ سزا و گه‌مارۆیان به‌ سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاند ئێران به‌ پێی ئه‌رکی دراوسێبوون، مێژوویی و دۆستایه‌تی خۆی له‌ گه‌ڵ قه‌ته‌ر بوو و ده‌مێنێته‌وه‌.


حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له‌ گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالی سانی میری قه‌ته‌ر وتی: بۆ هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و قه‌ته‌ر دۆستانه‌، براده‌رانه‌ و مێژووییه‌ و له‌ ساڵانی گه‌مارۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ دژی قه‌ته‌ر، له‌ گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ بووین و پێکه‌وه‌ ده‌مێنینه‌وه‌.


ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاری زۆر گرنگمان بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان داوه‌، په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ بواری سیاسیدا له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌ و له‌ ڕووی ئابوری و بازرگانیشه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکی باشمان له‌ پێشه‌.


ڕۆحانی وتی: له‌ چه‌ند مانگی داهاتوو لێژنه‌ی هاوکارییه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات پێک دێت و هیوادارین له‌ گه‌ڵ ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌، هه‌ر دوو وڵات سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌ بازرگانی و ئابورییه‌کان به‌ گشتی بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتن.


سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه‌شمان داوه‌ که‌ هاتووچۆی شانده‌ سیاسی و ئابورییه‌کان زیاتر ببێت و له‌ سه‌رجه‌م ده‌فرایه‌تییه‌کان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ر دوو وڵات که‌ڵک وه‌ربگرین.


حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاماژه‌شی به‌ دۆخی ناوچه‌که‌دا و وتی: به‌ پێی گرنگی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌که‌، بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه‌ که‌ له‌ سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ڕێڕه‌وه‌ ئابوتییه‌کانی که‌نداوی فارس، گه‌روی هۆرمۆز و که‌نداوی عۆمان له‌ ڕاوێژی به‌رده‌وام و هاوکاری هاوبه‌شدا بین.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی