رۆژی چوارشەممە ١٨-٩-٢٠١٩، شاندێكی عێراقی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە پێکهابوون لە پارێزگارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، جگە لە پارێزگاری هەڵەبجە، بە هەماهەنگی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چینیان کرد.

پەڕلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە نەبردنی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وڵاتی چین، نیشانەی حساب نەکردن و گرنگی نەدان بە پارێزگای هەڵەبجەیە.

لەمبارەوە ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بانگهێشتنەکردنی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وڵاتی چین، دەڵێت: نەبردنی پارێزگاری هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندەکەی حکومەتی عێراقی بۆ وڵاتی چین، نیشانەی حساب نەکردن و گرنگی نەدانە بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدە.

هەڵەدنی رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: پێش ئەوەی حکومەتی عێراق ستەم لە پارێزگای هەڵەبجە بکات، حکومەتی هەرێم ستەمی لێدەکات، لەبەرئەوەی تا ئێستاش ئیدارەی پارێزگاکە و بەڕێوبەرایەتییەکانی پێکنەهێندراون. بۆئەوەی، کە پارێزگای هەڵەبجە بە یاسا لە پەرلەمانی کوردستانەوە ناونراوە پایتەختی ئاشتی، هیچ پێداویستییەکی پاتەختی ئاشتی بۆ فەراهەم نەکراوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە حکومەتی هەرێم وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکات. بەداخەوە کە بودجەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی شوێنەوارەکانی جینۆساید و کیمیاباران دابین ناکات؛ بۆیە دەبێت لایەک لە قوربانیانی چەکی کیمیای لەو شارە بکرێتەوە، ئەگەر حکومەتی خۆمان ستەم لە هەڵەبجە بکات بێگومان حکومەتی عێراقیش ستەمی لێدەکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی