ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ش، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کەرکووک داگیر کرا، هەر لە سەروبەندی ئەو ڕووداوانەدا کۆسرەت ڕەسووڵ، مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر، نەجمەدین کەریم و چەندان سەرکردەی دیکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایان گەیاند کە گرووپێکی نێو حزبەکەیان ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کردووە و بوونەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە نیوەی خاکی باشووری کوردستان لەدەست بدرێت. 

***

سیاسەتمەدارانی کورد داوای دادگاییکردنی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن و پێیان وایە کە دەربازبوونی ئەو گرووپەی خیانەتەکەیان ئەنجام دا لە سزا، دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە.

 د. ناسح غەفوور، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کە خەڵکی کەرکووکە، لەمبارەوە دەڵێت: خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێندە کارەساتێکی گەورەیە، ھیچ کاتێک خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان ئەو خیانەتەگەورەیان بیر ناچێتەوە. دۆکیۆمێنتەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە بە ڕەزامەندی لایەنێکی سیاسی، ئەو کارەساتە مێژووییە ڕووی داوە. پێویستە خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە بەرامبەر ئەو زیانەی بە گەلی کوردستان و خەڵکی هەریمی کوردستانیان گەیاند، دادگایی بکرێت.

***

 د. دیندار دۆسکیش لەمبارەوە وتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کرد و کوردی بەوە تۆمەتبار کرد کە شەڕیان نەکردووە، ئەمەش لە ئەستۆی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەرە. ره‌نگ تره‌مپ راست بکات، له‌ ١٦ی ئۆکۆتبه‌ر به‌شێک له‌ یه‌کێتی ئەم کارەیان کردبێت که‌ کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لیش خۆی گوتی، کاڵفامه‌کان پشتیان تێکردین. کەرکووکیان لە سەفقەیەکی سیاسی فرۆشت، باجی فرۆشتنەکەش دەدەن، چونکە ئەگەر بەرگری بکرایە، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان هەرگیز بە ئێستا نەدەگەیشت. دەبێت ئەو کەسانەی دەستیان لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا هەیە، دادگایی بکرێت.

***

 هەر لەمبارەیەوە سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی دەڵێت: ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی کاتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەو ئامانجە بوو کە ئەو فیدرالیەتەی هەیە، هەڵبوەشێندرێتەوە و هەولێریش داگیر بکرێت.  مالیكی بە ئاشكرا ڕای گەیاند كە لەسەر قەڵای هەولێر ئاڵای عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەڵدەکەن، ئەمە بەمانای ئەوەی بە هێزی سەربازی هەولێریش داگیر دەكەین. مالیكی باسی لەوە كرد كە ڕێككەوتنەكە ئازایەتی لایەنێكی یەكێتی بووە.  ئەگەر دەسەڵاتێکی مەركەزی لە هەرێمی کوردستاندا هەبووایە، ئەوا دەبووایە بكەرانی ١٦ی ئۆكتۆبەر بدرایەنەتە دادگا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی