به‌پێی ئاماری فه‌رمی پیشه‌سازی و بازرگانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار کارگە لە هەرێمدا هەن، لەماوەی چوار ساڵی رابردودا لەسەدا 48 یان داخراون.
***
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی ئەندامی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سروشتیه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان لیژنه‌کەیان به‌ ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی و یه‌کێتی هاورده‌و هه‌نارده‌کاران و ڕێکخراوی خاوه‌ن کارگه‌کانی کوردستان کۆبوە‌وه‌، لیژنه‌ له‌ زوترین کاتدا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ده‌رچواندنی یاسای تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیه‌کان.   ژماره‌ی کارگه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی پێنج هه‌زار کارگه‌ن، به‌پێی ئاماری فه‌رمی ژوری پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا ٤٨٪ کارگه‌کانی کوردستان داخراون.

***
ناوبراو وتیشی: به‌شێکی ئه‌و رێژه‌یه‌شی که‌ دانه‌خراون به‌شێوه‌ی وه‌رزی کارده‌کات و ژماره‌یه‌کیش وه‌ستاوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ به‌هۆی زیانی مادی بۆ چه‌ندین خاوه‌ن کارگه‌که‌و بێ کاربون هه‌زاران که‌س و زیانگه‌یاندن به‌ ئابوری نیشتیمانی.  له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن بۆ ده‌رچواندنی چه‌ند یاساو بڕیارێک، که‌ خزمه‌ت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆی بکات.  لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی، هۆکاره‌کانی ئه‌و گرفته‌ی ده‌ستنیشانکردوه‌و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن بۆ ده‌رچواندنی چه‌ند یاساو بڕیارێک، که‌ خزمه‌ت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆی بکات و هانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان بدات به‌ دروستکردنی کارگه‌ی نوێ.

***

شایانی باسە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان رەخنەی زۆری لەسەر لەبەر ئەوەی پاش 28 ساڵ هێشتاش گرنگی بە کەرتی پیشەسازی نەدراوە و تەنانەت لەبواری کشت و کاڵیشدا دەستی بۆ دراوسێیەکان راکێشاوەو لە لای ئەوان کەلوپەل هاوردە دەکات. ئەمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ شەرێ ناوخۆ و براکوژی کە دو پارتە سەرەکییە (پارتی و یەکێتی) دایانگرساند و بەشێکی دیکەشی بۆ گەندەڵی دەگەڕێتەوە کە ئەو رٶژانە بەرۆکی خەڵک و دەسەڵاتی گرتووە و بەشێکیشی بۆ قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی