پارێزگاری وان کۆنسێرتی قادر چاتی بێژەری کوردی تورکیا لە شارەوانی وان قەدەخە کرد.

لە درێژەی رێگرتن لە بەڕیوەچوونی کۆنسێرتە کوردیەکان لەلایەن پارێزگاری وانەوە، کۆنسێرتی قادر چات بێژەری کوردی تورکیا لەلایەن پارێزگارەوە هەڵوەشایەوە.

***

بەگوێرەی نووسینی رۆژنامەی دیوار، کۆنسێرتی چات لەکاتێکدا لەلایەن پارێزگارەوە هەڵوەشێندراوەتەوە کە هەفتەی پێشیش کۆنسێرتی سەرحەد کاراکاش و زۆزان ئۆزاڵپ دوو بێژەری دیکەی کوردی تورکیا لەلایان پارێزگارەوە هەڵوەشێنرایەوە.

***

قادر چات لەلێدوانێکدا کاردانەوەی بەم بڕیارەی پارێزگار هەبووە و وتوویە: کاتێک کە پرسی هۆنەر و موسیقای کوردی دێتە ئاراوە راستەوخۆ قەدەخەی دەکەن. گەورەترین قازانجی هۆنەرمەندان لە بەرهەمهێنانی هۆنەر ئەوەیە کە راستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دەبن. هۆکاری ئەم قەدەخەیە و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکە پێشگرتنە لەوەی کە بەرهەمی هۆنەرمەندان بگاتە دەستی خەڵک.

***

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: هۆنەری ئۆپۆزسیۆن و هۆنەری رەخنەگر بێدەنگ نابێت. لەهەموو شوێنێت ئەم بابەتە باس دەکەین. ئێمە قەدەخەکردن ئیدانە دەکەین. ئەم جۆرە کردەوانە پیشان دەدات کە کەسانێک کە لەبارەی مافی دێمۆکراسی لە تورکیا قسە دەکەن یەکسەر بۆش و بەتاڵە.

***

ئەم دوایانە نەتەنیا لە ناوچە کوردنشینەکان بەڵکوو لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی تورکیا هەموو چالاکییە هۆنەریە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەوانەی کە خزمەتی دەسەڵاتی سیاسی ناکەن رووبەڕووی کێشە دەبنەوە.

***

شایانی باسە بە گوێرەی نووسینی رۆژنامەی ئەورەنسەل لەباتمان هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە چوونە ژوورەوە بۆ نێو کافتریایەک لەم شارە پێشیان لە خوێندنی گۆرانی کورد (دودان) کەسی یەکەمی گەورەترین کێبەرکێیەکانی گۆرانی وتنی تورکیا بە ناوی (ئەو سەس تورکیا) گرتووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی