دۆغو پەرینچەك سەرۆكی پارتی وەتەن لە توركیا رایگەیاند كە لەوەتەی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پەكەكە دەستگیر كراوە، بووەتە لایەنگر و پیاوی ئەنكەرە، چیدی لایەنگری كورد و پەكەكەش نەماوە.

***

تا پەكەكە لەناونەچێت كێشەی كورد چارەسەر ناكرێ


دۆغو پەرینچەك لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (Euronews)ی توركی ئاماژەی بەوەش داوە كە هێنانەوە بەر باسی پرسی چارەسەری لە توركیا شتێكی بێ مانایە و نابێ شتی لەو شێوەیە ڕووبدات.

دۆغو پێیوایە تاكە چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا چەكە، هەروەها دەڵێ پێویستە توركیا بە زەبری هێز و شەڕ پەكەكە لەناو ببات، ئەوكات كێشەی كورد چارەسەر دەبێت. لەو كاتەوەی ئۆجەلان دەستگیر كراوە، ئیدی بووەتە لایەنگری دەوڵەتی توركیا و پشتگیری لەوان دەكات نەك لە كورد و پەكەكە.

***

ئەگەر ئەمریكا چەك بە پەكەكە نەدات، شتێك نامێنێت بەناوی پەكەكە


پەرینچەک لەکۆتایدا وتی: لە توركیا لە ڕووی مافی دیموكراتییەوە، كێشەی كورد چارەسەر بووە، كورد لەم ڕووەوە هیچ كێشەیەكیان نەماوە، بەڵام لە دوای ١٩٩٠ كە ئەمریكا عێراقی داگیر كرد، ئیدی كێشەی كورد لە لایەن ئەمریكاوە هاتە بەر باس و ئەمریكا لەو كاتەوە دەیەوێت توركیا دابەش بكات و سووریا و ئێرانیش دابەش بكات. ئەگەر ئەمریكا چەك بە پەكەكە نەدات، شتێك نامێنێت بەناوی پەكەكە و لە ماوەی دوو رۆژدا لەناو دەچن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی