بریارەکەی ترامپ کاردانەوەیەکی نیگەتیڤانەی زۆری لێکەوتەوە بەڵام تا ئێستا هەر قسەیە، ئەگەری هەیە ئەم قسە و گوشارانە دەرئەنجامێکی بۆ کورد لێبکەوێتەوە پێش ئەوەی لەشکەری تورکیا ئامانجەکانی بە دەست بهێنی؟

///

کورد لە درێژایی مێژوودا لە هەر رێکەوتنێکدا بە بێ واژووکردنی رێکەوتنامەیەک لەگەڵ ئەو لایەنانەی هاوکاری لەگەڵ دەکات بە مایە پووچی هاتوەتە دەرەوە، پەیەدە یان بەریوەنەرایەتی سەربەخۆێ رۆژئاوا نەدەبوایە پێیداگری لە سەر رێکەوتنامەیەکی واژووکراودا بکردبایە بۆ ئەوەی وەکو ئەمرۆ بێ دۆست لە گۆڕەپانەکەدا نەمێنیتەوە.

///

شەمال بەشیری ئەندامی پەژاک

شەمال بەشیری ئەندامی پەژاک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەمبارەوە دەڵێت: لە دووای روودانی ئەم جۆرە کارەساتانە ئاسانە کە مرۆڤ کەمایسیەکان و کەم و کورتیەکان ببینی، بەڵام بەداخەوە لە ناو گەرمەی تێکۆشاندا دیارە کە حساباتی وورد بۆ ئەو دۆخە نەکراوە، کێشەکە ئەوەیە هەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی لە ئارادا هەبوون کە پێی وابوو لە پرۆسەی داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کورد تاکە لایەن و هێزی چالاک و ئامادەن بۆ هاووپەیمانیەتی لەگەڵ هێزەکانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئەمەریکا لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەرست، بەڵام وەکو دەبینرێت بە هەبوونی وەزارەتێکی دەرەوە وە حکومەتێکی نائارام لە ئەمەریکا و سەرۆک کۆمارێک بە بێ ئارامیەکی سیاسی وە بە بێ ستراتیژیەتێکی درێژ خایەن واێکردووە هەم خوێندنەوە بۆ دۆخەکە زۆر زەحمەت بێ وە هەمیش پێشبینی بۆ دۆخێکی ئاوا زۆر ئاسان نەبێ بۆ کاربەدەستانی کورد لە باکور و رۆژئاوای کوردستان.

///

ئەم ئەندامەی کۆمیتەی دیپلۆماسی پەژاک لەدرێژەدا دەڵێت: ئەم دۆخە دەبوایە پێشتر خۆێندنەوەی بۆ کرابا، هیچ نەبا وەکو ئەگەرێک لەبەر چاو گیرابا، بەڵام فاکتەرەکان یەکجار زۆر ئاڵۆزن، قەیرانی سوریا رۆژ بە رۆژ گۆڕانی بەسەردا دێت وە هاووسەنگی هێزیش رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە دەرئەنجامی ئەمەدا بۆمان دەردەکەوێ کە لەم دۆخەدا هەتا ئێستاکە نە هاووپەیمانیەکی درێژ خایەن لە ئارادا هەبوە لە ناو بەرەکاندا وە نە بەرنامە و ستراتیژیەتێکی درێژ خایەن.

///

شەماڵ لەکۆتایدا دەڵێت: لایەنی کورد چ ئێستاکە و چ لە دووای ئەم قەیرانە کە کۆتایی پێی دێت هەوڵەکانی ئەوە بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگاتە ئاستێک لە رێکەوتن، رێکەوتنێک چەندە خراپیش بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زۆر زۆر باشترە بە بێ هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ هێزەکانی هاووپەیمانی نیۆنەتەویی کە رۆژانە بەم جۆرە بازرگانی بە گیانی مرۆڤی سڤیل دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی