تورکیا بڕیارە لەگەڵ دیاری کردنی ناوچەی ئەمن لە سنووری سوریا هاوکات لەگەل بەجێ کردنی ئاوارە سوریەکان لە ناوچە سنووریەکان، بەرەنگاری مەترسی دزەی هێزەکانی پەکەکە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دوفاکتۆ دەبێتەوە.

***

لۆقمان ئەحمە وتەبێژی ئیدارەی خۆجێی لەبارەی دواین پێشهاتەکان لە باکووری سوریا لێدوانی دا و باسی لەوە کرد کە رووسیا خوازیاری چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا نییە و پشتیوانی لەهێرشەکانی تورکیا دەکات. ناوبراو لە درێژەدا رووسیای بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا تاوانبار کرد و وتی: رووسیایە کە تورکیا هان دەدات بۆ ئەوەی هێرشی سەر رۆژهەڵاتی فورات بکات. هەڵبەت ئەم بەرپرسەی پەکەکە لەبارەی چۆنییەتی دامەزراندنی ناوچەی خۆجێی و پێشلکاری مافی مرۆڤ لەوێ و دەستێوەردانی پەکەکە لە قەیرانی سوریا روونکردنەوەیەکی نەدا. سەرەڕای ئەوەی کە داعش شکستی پێهێنراوە پەکەکە هێشتا لە سوریا و شنگالە و خاڵە هەستیارەکانی تورکیا دەورووژێنێت.

***

ئەم بەرپرسەی پەکەکە دەڵێت: دیاری کردنی ناوچەی ئەمن رێگا لەسەر هێرشەکانی تورکیا دەگرێت و رووسیا ئەمەی پێ خۆش نییە. هەڵبەت دەبێت بگوترێت کە ئەگەر ناوچەی ئەمن دیاریش بکرێت ئەوە هیزەکانی پەکەکە لەئاستێکی لاوازدان چوونکە بەدیاری کردن یا نەکردنی تورکیا هەر دەستێوەردان دەکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی