ئاسۆ کەمال

ئۆجەلان، نووسەری کتێبی “ژنۆلۆژی” ،دەیەوێ پێشانی بدات کە ئەو باسی ژنی تا ئاستی زانستێک بردوە کە پێشتر کەس بەلایدا نەچوە.با لەم ٢٠٠ لاپەرە نوسینەدا بزانین ئەم “زانستە تازەیەی ژنناسی”چ شتێکی دۆزیوەتەوە؟ لێرەدا چەند نمونەیەک لەو داهێنانە زانستیانەی ئۆجەلان لەسەر “دیاردەی ژن” دەهێنینەوە، تا بزانین ئایا ئەم کتێبە هیچ بەهایەکی زانستی هەیە؟

***


 لە زانستی ئابوریشدا ئۆجەلان ئەم تێزانە بەداهێنان ناودەبا : ئابوری پیشە و چالاکی کۆمەڵایەتی خودی ژنە” * “لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژن لە ئابوری بەدەرنرا.
ئابوری پیشەی ژنە، مانای چیە؟

ئابوری چالاکیەکی مرۆڤە جا چ ژن بێت یان پیاو نەک تایبەتمەندی تەنیا رەگەزی ژن بێت. ئەوە سیستەمی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوە و دابەشکردنە کە دیاری دەکا ئینسانەکان چ جێگایەکیان لە ئابوریدا هەیە، نەک ڕەگەزی مرۆڤ دیاری بکا کە ئابوری پیشە و چالاکی ژنە یان پیاوە.

لای ئۆجەلان “ڕۆڵ بینینی ژن لە سەنتەری ئابوریدا خاسیەتێکە دەرکی پێدەکرێت. چونکە منداڵی دەبێت و بەخێوی دەکات.”ل ١٨. ئایا سەنتەری ئابوری بریتیە لە منداڵ بوون و بەخێوکردنی؟ ئەمە یاساکانی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوە و دابەشکردنی ئابوریە؟ ئادەم سمیث و ریکاردۆ و مارکس لە کوێی ئەم زانستە تازەیەدان؟ بەداخەوە ئەوان ئاگاداری ئەوە نەبون کە ئابوری کۆمەڵگە ئەوەندە سادەیە و پیویستی بەو هەوڵە تیۆری و پشکینانەی ئەوان نەبوو، مەسەلەکە تەنیا دروستکردنی مناڵ و بەخێوکردنێتی! بەڵام بەپێچەوانەوە ژن کاتێک وەک مرۆڤ لەکۆمەڵگەدا خۆی دەسەلمێنێ کە لەدەرەوەی ئەم دەورە سروشتیەی خۆی وەک مێینە، دەوری لەبەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی و بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا هەبێ.

***

ڕەتکردنەوەی بۆچونەکانی ژنۆلۆژیش لەسەر جێگای ژن لە سیستەمی سەرمایەداریدا زۆر پیویستی بە سەلماندنی تیۆری نیە، چونکە بە پێچەوانەی تێزەکەی ئۆجەلانەوە کە دەڵێ؛ “لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژن لە ئابوری بەدەرنرا”، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە دوای کۆمەڵگای کۆمۆنیستی سەرەتایی کە ژن لە بواری بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا جێگای لێژکراوە و کراوەتە دەرەوە، ئەوە سەرمایەداریە کە جارێکی تر ژن دەهێنێتەوە نێو بواری بەرهەمهێنانەوە. ئەوەتا دەبینین کە ژنان لە لوتکەی بڕیاردان و بەڕیوەبردندان، بۆنمونە ” Christine Lagardeکریستاین لاگارد” وەک ژ‏نێک سەرۆکی سندوقی نەقدی نێودەوڵەتیە، یاخود مارگریت تاچەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەشتاکاندا، کە لە داڕێژەران و پیادەکەرانی نیولیبرالیزم و هەژارترکردنی کرێکارن و بێکارکردنی ژنانە. ئەمە جگە لە بەشداری ملیۆنەها ژن لە کارگە و بوارەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و بازرگانی و داڕشتن و بەڕیوەبردنی سیاسەتی ئابوری دەوڵەتدا.

“ژنۆلۆژی” لەبواری ئابوریدا مایەی جۆک و پێکەنینە کاتێک کە دەڵێ”مارکس پارە بە “شاژنی کاڵاکان” دادەنێت. لەڕاستیدا. شاژنی ڕاستەقینەی کاڵاکان ژنە.” ئەمە ئیتر تەواوی دەسکەوتەکانی بواری زانستی ئابوری لەبارەی کاڵا و بەھاوە کردویەتی بە گاڵتەیەکی بازاڕی و گوایە ئەوە ناھێنێ بەباسکردنی ئاستی خوێندەواری سەردەمی پێ بهێنینە خوارەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی