عادل عه‌بدولمه‌هدی، دوای سێ رۆژ لەبەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا، درەنگانی شەوی رابردو لەوتەیەكدا چەند بەڵێنێكی بەخۆپیشاندەران داو  رایگه‌یاند، لەهەفتەی داهاتوه‌وه‌ بڕیار دەدەن بەبڕینەوەی موچە بۆ هەر خێزانێکی هەژار کە هیچ داهاتێکیان نیە، هه‌روه‌ها چاکسازیی لەکەرتی نیشتەجێبوندا ده‌كه‌ن‌و هه‌لی كاریش بۆ بێكاران دابین ده‌كرێت.

***

سه‌رۆكی فراكسۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشبینی‌ ده‌كات كه‌ درەنگ یان زو، هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەخۆیەوە ببینێت.

د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی‌ خۆپیشانی‌ شاره‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت: هەرچی هەرێمی کوردستانە، درەنگ یان زو، خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەخۆیەوە دەبینێت‌و هەردو دەسەڵاتی گەندەڵی قۆرخکار ڕادەماڵێت‌و کۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە ناهەموارە دەهێنێت. ئەم قسەیەشم هەڵگرن بۆ مێژو. ***

له‌باره‌ی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق بۆ خۆپیشانده‌ران، ناوبراو رایگه‌یاندووه‌: پەیامێکی لاستیکی هیچی جیاوازی تیانەبو، زیاتر لەپەیامە سواوەکانی بەرپرسەکانی لای خۆمان ئەچو، ئەسڵەن لەوەئەچو بۆیان نوسیبێت بەوپێیەی جوان لەبەری نەکردبو.
عه‌بدولمه‌هدی‌  ناوی یەك وەزیر یان بەرپرسی حکومی نەبرد کە هۆکاری ئەم هەمو گەندەڵی‌و گوزەرانە خراپەی هاوڵاتیان بێت‌و سزای دابێت یان دەستی لەکارکێشابێتەوە.  تا ئێستا زیاتر لە (٣١) کوژراو و (١١٠٠) بریندار لەخۆپیشاندەرو هێزی چەکدار هەیە، کەچی ناوی یەک بەرپرسی سەربازی نەبرد کە سزادرابێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی