مەسعوود بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی ئەو دۆخەی لە رۆژئاوای کوردستان دروستبووە، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە. زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان. ئێمە لە چەند کەناڵێکەوە لە پەیوەندیداین و ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و لاڤرۆڤی کرد و لەمبارەوە وتی: نیگەرانی خۆمان لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بە لاڤرۆڤ راگەیاند، بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ کرد رووسیا هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان تووشی راکردن لەو ناوچانە نەبێت بەهۆی ئەو دۆخەی کە تووشی ئەو ناوچەیە هاتووە، ئەمەش لەبەرئەوەی کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دروست نەکات.

بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی