کۆنگرەی ناودارانی کورد ڕۆژانی سێ شەمە و چوارشەمە، 11 و 12ی پووشپەڕ لە شاری سنە دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت، تێیدا 30 کەسایەتی کورد خەڵاتدەکرێن. 

کۆنگرەی ناودارانی کورد

***

هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا سێ پانێڵی زانستی تایبەت بەڕێوەدەچن، کە لەبارەی هونەر، زمان و ئەدەبیات، مێژوو و ئایین لەگەڵ کۆنسێرتی میوزیک لە ئەمارەتی خەسراوا، پێشانگەی جواننووسی لە کەڵەپیاوانی هونەرمەندی کورد و ئێرانی بە زمانی کوردی و پێشانگەی وێنەیی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد بەڕێوەدەچێت.

کۆنگرەی ناودارانی کورد

***

کۆنگرە لە وادەی دیاریکرا کە ۱۱ و ۱۲ی پووشپەڕە کراوە کە تێیدا ڕێز لە ناودارانی زیندووی کورد دەگیردرێت و  لە ئاستی نێودەوڵەتی دەناسرێن .ئامانجی بەڕێوبەرانی ئەم ڕووداوەی بە ڕێزگرتن لە ساڵەها ماندووبوونی ئەو بلیمەتانە زانی کە مۆمی تەمەنیان بۆ خزمەت بە مرۆڤایەتی لە هەموو بوارەکاندا و لە ئاستی جیهان تەرخان داوە .کۆنگرەی ناودارانی کورد کە بڕیارە لە ساڵگەلی داهاتووشدا بەڕێوەبچێت بە چەشنێک و ئەوەندە ڕێک و پێک بەڕێوە بچێت کە ببێتە برەندێک و نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ دیکەی ناوچە و پارێزگاکان.

کۆنگرەی ناودارانی کورد

***

کۆنگرەی ناودارانی کورد لە هەموو بەشەکان لەوانە؛ هونەر، وێژە، هۆنراوە، کارداهێن، وەرزش، زانست و … وێڕای ڕێزگرتن لە بلیمەتانی هەڵبژێردراو ئەوان بناسرێن و بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکان و گەیشتن بە ئامانجەکان، شەش لێژنەی زانستی بە ئامادەبوونی پسپۆڕان و کەسایەتی شارەزا پێک هاتووە. کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شەش بوار و بەشدا بریتی لە هونەر، زمان و ئەدەبیات، زانستە پزیشکییەکان، زانستە مرۆڤییەکان، کشت و کاڵ و  زانستە فەنی و تەکنیکیەکان ٣٠ کەسایەتی وەکوو ناودار هەڵبژاردووە.

***

شایانی باسە کۆنفڕانسی ناودارانی کورد لە دوو ڕۆژی 11 و 12ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 2 و 3ی تەمووزی 2019 لە هۆڵی مەولەویی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی