رۆژی شەممە 28 بەفرانباری 1398ی هەتاوت بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریاندا لە ساڵی 2020 كۆنگرە ئەنجام بدەن.

کۆبوونەوەکەی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەنجام درا كە چەند بابەتێكی سیاسی و رێكخستنی حیزبی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی داهاتووی حیزبەکەیان رایدەگەیێنێت: لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییە زۆر و خێراكان لەناوخۆ و دەوروبەر و زیاتر گڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان، هەروەها بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی، هەنگاو و رێكارە پەیڕەوییەكان دەستپێبكات.

لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی باسی چوار تەوەرکراوە، لە تەوەری سێیەم دا هاتووە “كۆبوونەوە پشتیوانی بۆ هەوڵ و كۆششەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی یاسایی دەكات لە راستای چاكسازی و رێكخستنەوەی كاروبارەكان لەو بوارانەی پێویست دەكات بۆ هێنانەدی خواستی هاووڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابینكردنی ئاسوودەیی، هەر وەكو لە بەرنامەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكراوە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی