رۆژی 21ى مانگی 12ى ساڵی رابردوو، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام، كۆنگره‌ى چواره‌می خۆی به‌ست و چه‌ند رۆژێكى خایاند، له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى باڵا و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى، هه‌ڵبژێردران. له‌ كۆتا رۆژی كۆنگره‌ و دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگی ئه‌ندامان، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنابوو، ناڕه‌زاییان ده‌بڕی و ره‌خنه‌یان له‌ پرۆسه‌كه‌ گرت و گوتیان “غه‌در” یان لێكراوه‌.

هه‌ڵۆ پێنجوێنى، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، یه‌كێكه‌ له‌ وانه‌ى ره‌خنه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ هه‌یه‌، ده‌ڵێ: له‌ بادینانه‌وه‌ تاوه‌كو گه‌رمیان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆر له‌ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش هۆكاری زۆره‌ به‌تایبه‌ت ناڕه‌زاییه‌كان، له‌ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفرانسی كۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا.

ئەم ناڕازیانە چاوه‌ڕێن تاوه‌كو بزانن هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى نوێی یه‌كێتى، له‌ باره‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانییەوە چۆنە و دەیانەوێت چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟

پێنجوێنى دەڵێت: ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌ ده‌رنه‌چووكان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى بوون و، ژماره‌ زۆره‌كه‌ له‌ ئاستى كادرى پێشكه‌وتوو له‌ كۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كان بوون و ناڕازین ناشزانین ئه‌وان بڕیاریان چییه‌، هه‌ركات لیژنه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دروستكرا، ئێمه‌ش قسه‌ى خۆمان ده‌بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی