لایەنگرانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، داوا دەکەن، پێش بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، کۆسرەت ڕەسووڵ لە پۆستەکەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی دابنرێت.

 د. سامان جەلال، مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتووی یەکێتی کە لە کۆسرەت ڕەسووڵەوە نزیکە، وتارێکی بە ناونیشانی (کۆسرەت رەسوڵ سکرتێری گشتیی یەکێتییە) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە.

 لەو وتارەدا سامان جەلال ڕای گەیاندووە، یەکێتی وەک حزبێک کە باوەڕی بە پرەنسیپەکانی حزبایەتی و دیسپلین هەیە، ”دەبێ ئەو واقیعە بە شانازییەوە هەزم بکات کە بەر لە وادەی کۆنگرە، کاک کۆسرەت لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی وەک سکرتێر جێگیر بکات.  وەک چۆن بۆشاییەکانی ئۆرگانەکانی یەکێتی پڕکرانەوە، ئەوا پێویستە بۆشاییەکانی مەکتەبی سیاسی و تەواوی بۆشاییەکانی تر پڕ بکرێنەوە، لەپێش هەمووانیش بەفەرمی پرسی ناساندنی کاک کۆسرەت وەک سکرتێری گشتی یەکێتییە.  کۆنگرەی یەکێتی هەبێت یان نا، بکرێت یان نەکرێت، دەبووایە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی سەکردایەتی یەکێتی، هەمووان بە کۆی دەنگ و بەشانازییەوە، کاک کۆسرەت وەک سکرتێری یەکێتی جێگیر بکەن. ئەم بابەتە نە ترسە و نە مەترسی، نە شەرمە و نە شوورەیی، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ئەگەر نەکرێت، ئەوا یەکێتی دەکەوێتە ژێر پرسیار و چەق بەستن و کەنارگیربوون. بێدەنگی کارئەکتەرەکانی، بە نادروستی دەچێتە مێژووی یەکێتی و حزبە سیاسییەکان لە کوردستان“.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی لە چەندان باڵ و گرووپی جیاجیا پێکهاتووە و تاوەکوو ئێستاش باڵ و گرووپەکانی دیکەی ئەو حزبە، هەڵوێستیان بە فەرمی لەبارەی دانانی کۆسرەت ڕەسووڵ لە پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتی ئاشکرا نەکردووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی