ئيبراھيم گووچلوو سياسه توان و نووسه ر و مافزاني به ناوبانگي کوري خه ڵکي ئامه دي تورکيايه . ناوبراو دامه زرێنه ري ته ڤگه ري يه کێتي نه ته وه يي کورد له تورکيايه که تا ئێستا سه رۆکايه تي چه ندين پارت و گرووپي کوردي کردووه و ناسراوه به وه ي که زانياري زۆري له باره ي په که که وه ھه يه .

گووچلوو پێ وايه په که که و باڵه کاني به کرێگيراوي ده وڵه ته داپڵوسێنه ره کان به تايبه ت تورکيان. له لايه کي ديکه وه تورکيا په که که له به شێکي کوردستان به کاردێنێت. ئارمانجي تورکيا پێشگرتن له کوردانه. بۆخۆشي ناتوانێت پێش له کوردان بگرێت بۆيه ئه م ئيشه به ده ستي په که که و به نێوي کورديه وه ده يکات.

درێژه ي ديمانه ي په يامنێري کوردھه واڵ له گه ڵ ئيبراھيم گووچلوو بخوێننه وه .

 

کوردھه واڵ: به ڕێز گووچلوو به ڕاي ئێوه ئه مريکا به دياريکردني خه ڵات بۆ ده ستگيري سه رکرده کاني په که که سه ره ڕاي ئه وه ي که بۆ خۆي باشتر له ھه رکه س شوێنه که يان ده زانێت به دواي چيه وه يه؟

ئيبراھيم گووچلوو: چاولێکه ن ئێستا ئه مريکا زۆر سه رلێشواوه. ديارنييه سياسه تي له سوريا چييه. له وانه ي سياسه تێکي له ناوبردني له پێش گرتبێت. له ھه مانکاتدا ئه مريکا چ له کوردستاني سوريا و چ له باره ي ھه موو کوردانه وه سياسه ت و پرۆژه يه کي نييه . به ڵکه ي ئه مه ش ھه ڵوێستي ئه مريکا له باره ي رێفراندۆمي ھه رێمي کوردستان له ساڵي 2017 يه . بۆيه ئه مريکا سه ري لێشێواوه. ئارمانجي ھه وڵدانه بۆ لێکترازاني په يه ده له په که که و ھه وڵ بۆ ئه وه ي تورکه کان رازي بکات که وه ک عفرين بۆ شوێنه کاني ديکه ھێرش نه که ن. چوونکه په که ک تێرۆريسته و ئێمه ش بۆ ده ستگيري سه رکرده کاني خه ڵاتمان دياري کردووه. بۆيه باشتروايه ھه وڵ بده ن په که که و په يه ده لێک دوور بکه نه وه و ئێوه ش نه ڕۆن و ئه وێ داگيرنه که ن. ئارمانج ئه مه يه. من له ماڵپه ڕي کوردستان 24 دا له مباره وه بابه تم نووسيوه. به ڵام کوردي ژير ده بێت بزانێت که ساڵانێکه په که که بۆ کوردستاني سوريا بۆته مه ترسي. ئه گه ر سه ره نجتان دابێت په که که ته نانه ت زاره کيش نه يوتووه که من له گه ڵ په يه ده ھيچ په يوه نديه کم نييه. ئه گه ر ئارمانجيان خزمه ت به کوردانه ده بوايا لانه ي که م وتبايان که له گه ڵ په يه ده يه کێ نين. په که که ش به ئه نقه ست ئه م رۆژانه که مپه يني بۆ ئۆجالان رێکخستووه له رۆژئاوا و وێنه ي 5 و 10 مه تري ئۆجالان ھه ڵئه واسێت. بۆيه من به  ئه نداماني په که که م وت به ڕاستي ئێوه بۆ تورکيا ئيش ده که ن و ئه م کرده وانه له راستاي ده زگاي ھه واڵگري تورکيادايه. چوونکه ئه مريکا ده يه وێت بڵێت په يه ده له گه ڵ په که که يه ک نين تا پێش له ھێرش بگرێت به ڵام بزانه ئێوه چ ده که ن. بۆيه ئه مريکا سه ري لێشێواوه. ئه مريکا بۆ خۆي ده زانێت ھه ردووکيان يه کن و په يه ده سه ربه خۆ نييه. چاره نووس و ئيراده ي کورداني سوريايان داگيرکردووه. ئه مانه به ڕاستي کورديش نيين و به س ده ڵێن کوردين. ئه مانه پياوي تورکيان. له لايه ن تورکياوه په که که له به شه کاني ديکه به کارده ھێنرێت. ئارمانجي تورکياش پێش گرتنه له کوردان. بۆ خۆي ناتوانێت بۆيه ئه م ئيشه به په که که ده کات. کاتێک تورکيا عفريني داگيرکرد من ناوم لێنا داگيرکاري سێيه م. سه ره تا لالايه ن سورياوه  و دووه م جار له لايه ن په که که وه  و سێيه ميش له لايه ن تورکياوه. کورد ده بێت وريا بێت. ئه مريکاش بۆ خۆي که ڵک له په که که وه رده گرێت و بڕێکيش خه ياڵاويه. ھه رچه نده تێبکۆشێت لێکيان بترازێنێت ناتوانێت. په که که به يانيه ده رده کات و ناوي لێده نێت گه له کۆمه. ئه وانيش له سياسه تي ئه مريکا تێنه گه يشتوون. عه‌بدۆڵا ئۆجالانيش له په يامه کاني ئه مريکا تێنه ده گه يشت و بۆيه دايه وه به تورکيا. ھه ر ئه و ھۆکاره ش بۆ ئه م سێ که سه دووباره ده بێته وه. ده وڵه ته زاڵه کان له سه ر کوردستان چوونکه به ئه مريکا ناوێرن تا راسته وخۆ شه ڕي له گه ڵ بکه ن بۆيه په که که له راستاي به رژه وه نديه کانيان به کاري دێنن. په که که ھه ڕه شه له ھه رێمي کوردستان ده کات و ئه مريکا ناچار بوو ئۆجالاني گرت و راده ستي تورکياي کرد. له وانه ي وه ک چيرۆک وابێت به ڵام راستيه. ئه گه ر به ڕاستي بيانه وێت پێش له ھێرشي تورکيا بگرن ده بێت ھه ڵوێسته کانيان بگۆڕن. به ڵام ده بينين که ھه روا سوورن و که مپه ينيان بۆ ئۆجالان رێکخستووه. واته به ئه نقه ست. تورکياش به ئه مريکا ده ڵێت: چاولێکه ده ڵێن لێک جيا نيين. په که که باسي مافي کوردان و پارێزوانيان ده کات به ڵام درۆ ده کات و ئه مه ش نموونه ي.

 

کوردھه واڵ: ئێوه ئاماژه تان به ئۆجالان دا. کاتێک گرتيان بۆ ئه وه ي له سێداره نه درێت ياساي تورکيايان گۆڕي ئايا به ڕاستي په که که له ژێر فه رماني ئۆجالاندايه؟

ئيبراھيم گووچلوو: ئۆجالان پياوي ميتي تورک و سه رۆکي په که که يه. ده زگاي ھه واڵگري تورکيا په که که ي دامه زران تا له رێگاي ئه وه وه پارته کورديه کان له ناوببات و بينيمان چۆن په که که له تورکيا و سوريا و ئێراق له دژي سه رکرده کورده کان چي کرد. به ڵام ئه وڕۆکه تورکيا گۆڕاوه به ڵام کورده کان ھێشتاش نه فامن و دواي په که که که وتوون.  له باره ي قه نديليش ده بێت بڵێم که گوێ له وقسه کاني ئۆجالان ناگرن.  چوونکه قه نديليش ده زانێت که ئۆجالان له زيندان نييه به ڵکوو خه ريکي ژياني خۆشي خۆيه. من له رێوڕه سمي پرسه ي ھه ڤاڵێکم له وان بووم له وێ به مه ڵاکه وتم ئۆجالان خه ريکي خۆش گوزه رانيه و له باشترين ھۆتێله کاندا ده ژيت و له گرتووخانه بووني به س به مه به ستي بانگه شه يه و که ڵکي لێوه رده گرن. ئه وانه ي که په که که يان دامه زراند که ماليست بوون به ڵام ئێستا ئه وانه ي که بڕوايان به ئائين ھه يه له سه رده سه ڵاتن. ده سه ڵاتي ئێستا ده زانێت ئيشي که ماليسته کان بووه بۆيه ئيش بۆ له ناوبردنيان ده کات.

 

کوردھه واڵ: به ڕاي ئێوه سه رده که ون له ناوبردنيان؟ ئايا شتێک به نێوي ره وتي ئاشتي بووني ده بێت؟

ئيبراھيم گووچلوو: نه نييه. ده سه ڵات بڕياري داوه په که که له ناو ببات و ئه وڕۆکه له تورکيا زۆر لاواز بووه و ھێزێکي نييه. ھێزێک که بتوانێت له دژي تورکه کاني خۆي بنوێنێت نييه تي.

 

کوردھه واڵ: که وايه پرۆژه ي ده وڵه ت چييه بۆ کوردان؟

ئيبراھيم گووچلوو: ئه مه بابه تێکي ديکه يه. ئه گه ر کورده کان ژيربن که به داخه وه ئه وانه ي تورکيا نين چوونکه به دواي په که که که وتوون. ده وڵه ت ده توانێت له پرۆسه يه کي ئاشتي راسته قينه ده ست پێبکات. بۆ ئه مه پێويسته ھێزێکي ژير و جيا له په که که ھه بێت به ڵام په که که ئاسته نگه له پێش دامه زراندني ھه ر ھێزێک.

 

کوردھه واڵ: وتان تورکيا پرۆژه ي ھه يه ده زانين که په که که په ژاکي دامه زراند ئايا ده کرێ بگوترێت په ژاکيش پرۆژه يه کي ده وڵه تي تورکيا له دژي ئێرانه؟

ئيبراھيم گووچلوو: بێ گومان وايه. به فه رماني تورکيا بووه. ده زانين که ده رکه وتووه عه‌بدۆڵا ئۆجالان له گه نجێتيدا له گه ڵ ده زگاي زانياري تورکيا ئيشي کردووه. رۆژنامه يه کي به ناوبانگي تورکيا رايگه ياند که ئێمه ده ڕۆيشتين بۆ نووسينگه ي ده زگاي ھه واڵگري و ئۆجالان له وێ بوو و ناسيمه وه. ديار بوو که ئه م پرۆژه يه به ده ستي ئه و ده ستي پێکرد.

 

کوردھه واڵ: ئارمانج له دامه زراندي په ژاک چييه؟

ئيبراھيم گووچلوو: ئارمانج ئه وه يه ک بزووتنه وه ي کوردي بخه نه ره وتێکي تاوانباره وه و پێشي لێبگرن. په که که ده يه وێت پێش له ھه رجۆره جووڵه يه کي ژيرانه بگرێت. کاتێک کورداني ژير سڕانه وه ئه وکات به س په که که ده مێنێت و ده وڵه تيش به ئاره زووي خۆي به ڕێوه يان ده بات. ئه مه ي کردووه. ئێستا له ھه رێمي کوردستان به کراسي جيلي نوێ ھاتۆته گۆڕه پانه وه پێشتر په چه ده که بوو له ئێرانيش به نێوي په ژاک.

 

کوردھه واڵ: به ڕێز گووچلوو زۆر سپاس بۆ وڵامدانه وه تان به پرسياره کان

ئيبراھيم گووچلوو: تکايه

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی