له‌ سلێمانی ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی خاوه‌نی كورسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی واژۆ كرا، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ پۆسته‌كان دابه‌شكران، به‌ڵام به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك پێویست پۆسته‌كانیان له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ پێنه‌دراوه‌.

نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەمبارەوە وتی: ژماره‌یه‌ك پۆستمان ماوه‌ له‌ سلێمانی و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ ڕاده‌ستمان بكرێت.

ئەم بەرپرسەی گۆڕان لەدرێژەدا وتی: له‌ گه‌رمیان جێگری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ و چه‌ند پۆستێكی ته‌ناهیمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ڕاده‌ستمان بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆستێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌. دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ گۆڕان داوای ئه‌و پۆستانه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه‌.

برچسب ها : , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی