رۆژهەڵاتی فورات خاوەن گرینگترین و گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی لە باری ڕووبەر و بەرهەم هێنانە، بە تایبەت کە کێڵگەی نەوتی عەمەر بەر لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژدا بەرهەم هێناوە.

ڕەقە بە تەنیای لە سەدا ٧٠ی سەرچاوە ئاوییەکانی سووریای لە خۆ گرتووە و ئەو ناوچەیە هەروەها خاوەن زەوی و زاری دەوڵەمەند و شوێنی چاندنی گرینگترین بەربوومەکانی کشتوکاڵی سووریایە. ڕووبەری ناوچەی ستراتژی رۆژهەڵاتی فورات نزیکەی یەک لە سەر سێ سەرزەوینی سووریایە و بە خوانی خوراکی و ئابووریی سووریا دێتە ئەژمار.

ئەو ناوچەیە لە سەدا ٩٠ی داهاتی نەوتی و گازی سووریا و نزیکەی نیوەی گەنم و لۆکەی سووریای لە خۆ گرتووە. پارێزگای دیرەزور لە رۆژهەڵاتی فورات دووهەمین پارێزگای سووریا لەباری ڕووبەر (نزیکەی ٣٣ هەزار کیلۆمەتری دووجا)ـه. زۆربەی بەرهەمی نەوتی سووریا لەو ناوچەیە و خاوەن دەوڵەمەندترین سەرچاوەی گازیی سووریایە.

***

پێنج شەممەی ڕابردووش مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی گومان ناکات هەوڵەکان لە گەڵ ئەمریکا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا بە ئەنجام بگات و وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ویستی خۆیان ئامادەی هێرشی سەربازین.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و تورکیا لە بابەتی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە قووڵایی 14 کیلۆمەتری سووریا بە بێ بوونی هێزێکی سەر بە پەکەکە، ڕێککەوتبوون. ئەنقەرە ئەو یەکینانە بە لقێکی پەکەکە دەزانێ و وەک تیرۆریست ناویان لێ دەبات، بەڵام واشنتۆن بە هاوپەیمانانی ستراتژیکی خۆی دەزانێت.

***

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ٥ی ئاکتەوبری ٢٠١٩ ڕایگەیاند: بۆ جێگر کردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریادا ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی ئەنجام دەدەین و ئێمە بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە تەواو ئامادەین و پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فوراتمان تەواو کردووە. فەرمانی پێویست بۆ ئەنجام دانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە رۆژهەڵاتی فورات دەرکراوە.

***

پاش لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی فورات لە دژی باڵەکانی پەکەکە لە باکووری سوریا (یەپەگە و پەیەدە و هەسەدە) پاڵپشتکراوی ئەمریکا، کەناڵی دەوڵەتیی TRTی تورکیاش پشت‌ڕاستی کردەوە کە ئۆتۆمۆبێلی زیرەڤانی و هێزەکانی چەکداری زیاتر ڕەوانەی شاری ئاقچەقەڵای تورکیا لە ڕووبەڕووی شاری “گرێ سپی”ی سووریا کراون. هەروەها

***

ماوەیەک لەوە پێش بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد کە کوردەکانی باکووری سووریا دوو بژێرەیان لە بەردەمە؛ یان بگەڕێنەوە بۆ باوەشی دەسەڵاتی سووریا یان بە توندی هەڵسوکەوتیان لە گەڵدا دەکرێت.

***

ئایا ئەردۆغان هەڕەشەی خۆی لە دژی کوردەکان بە ئاکام دەگەیێنێت؟

“رای الیوم” لە یادداشتێکدا لەوبارەیەوە نووسی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاوی زەوینی و ئاسمانی بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە رۆژهەڵاتی فورات کردووە و ڕایگەیاندووە کە پلانەکان لەوبارەیە داڕێژراون و فەرمانی هێرشی دەرکراوە و ئەو هێرشە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت. ئەوە یەکەم جار نییە کە ئەردۆغان هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات و هۆی ئەو تووڕەییەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕانەپەڕاندنی بەڵێنەکان لە لایەن ئەمریکاوە. ئەو هێزە کوردانەی ئەمریکا پاڵپشتیان لێ دەکات، لە ڕوانگەی ئەردغانەوە لقی سەربازیی پەکەکە و تیرۆریستن و ئەوە نیشاندەری لوتکەی قەیرانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیایە کە پاش کڕینی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا بەوپەڕی خۆی گەیشتووە. نازانین کە ئەو هەڕەشانە وەک ڕابردووە یان هەولێکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەمریکا و خێرایی بەخشین بە ڕەوتی کردنەوەی ناوچەی ئەمن یان دەیەوێ هێرشی یەک لایەنە و داسەپاندنی هەلومەرجی مەبەستی خۆی بە ئاکام بگەیێنێت؟ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایانگەیاندووە کە بەرەنگاری تورکیا دەبنەوە و ئەو هەڵویستە بە بێ گەڕەنتی پاڵپشتی ئەمریکا ناکرێت، بە تایبەت کە لە ناوچەدا زیاتر لە ٢٠٠٠ هێزی ئەمریکی لێیە. ڕەنگە دەوڵەتی سووریا هەڵوێستێکی تایبەتی نەگرێتە بەر، چونکە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان تورکیا و هەسەدە و ئەمریکییەکان بە قازانجی خۆی دەزانێ، بە تایبەت کە هێزەکانی هەسەدە هەموو ڕێککەوتنەکانیان پێش کردووە و چوونەتە بەرەی ئەمریکا و چیتر متمانەیان پێ ناکرێت. گرینگتر لەوە دەوڵەتی سووریا حەز بە پاراستنی دەسکەوتە مەزنەکانی خۆی واتە کردنەوەی ڕێڕەوگەی سنووری ئەبووکەماڵ لە گەڵ عێراق بۆ تێکشکاندنی گەمارۆکان دەکات و چاوی لە بازاڕی عێراق بۆ مامەڵە لە گەڵ سووریایە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی