لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر کوردستانی سوریا بەردەوامە، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا کە 17ی ئەم مانگە واژۆیان کرد، بەڵام تا ئێستا ئاگربەستێک بە واتای راستەقینەی نەبینرێت و نەکراوە.

***

رۆژی یەکشەممە ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، لەگەڵ کوردەکان ناوچەی نوێ لەسوریا دەستنیشاندەکەین.

***

مستەفا بالی، فەرماندەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، وەڵامی تویتەکەی ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای دایەوە، کە دەڵێت: کوردەکان لە شوێنی خۆیان لادەدەین و لەجێگەی دیکە نیشتەجێیان دەکەین. باڵی لەوڵامدا بۆ ترەمپی نووسی: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چۆن ئەو مافە بەخۆی دەدات کە ملیۆنان کورد لە ماڵەکانی خۆیان دەربکات و لە جێیەکی دیکە نیشتەجێیان بکات، ئایا ئەمە پاکتاوی نەژادی نەبێت چی دیکەیە؟ هاندانی پڕۆسەی لەناوبردنی گەلەکەمان گەورەترین بێڕێزییە کە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدرابێت تا ئێستا. ترەمپ پێتڕادەگەیەنم چی وای لە تۆ کردوە کە ئەو مافە بەخۆت بدەیت بە ملیۆنان کورد لە ماڵەکانی خۆیان دەربکەیت و لە جێیەکی دیکە نیشتەجێیان بکەیت، ئایا ئەمە پاکتاوی نەژادی نەبێت چی دیکەیە؟

***

ئەم گلەیانەی پەکەکە لە ترەمپ لەکاتێکدایە کە ساڵانێکە لایەنە کوردیەکان لە رۆژئاوای کوردستان ئاموژگاری پەکەکە دەکەن کە بڕوا بەم و بەو نەکات ئەمانە هەموویان گورگن لە پێستی مەڕدا بەڵام پەکەکە لە وڵامدا نەتەنیا گوێ نەدانێ بەڵکو هەموو خەبات و چالاکییەکانیانی قەدەخە کرد و سەرکردەکانیشیانی لەگرتووخانە کرد و هەندێکی کوشت و چەندین بارەگای سووتان و ئاڵای کوردستان ئاگر تێبەرداو …. ئێستاش کە تەنگاو بووە و گەیشتۆتەوە ئاشبەتاڵەکە، لە خەڵک دەپاڕێتەوە کە بە هانایەوە بڕۆن بەڵام بەداخەوە هەر خەڵکی ئاسایی دەبنە قوربانی ئەم خۆفرۆشی و خۆ بەزل بینینانە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی